ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌زاره‌تخانه و شیركه‌ت ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌نده‌كانی ١ بۆ ٤ی لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٠١ سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌ربڕی و له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “كرێكار ده‌مرێت، به‌ڵام زیڵڵهت قبووڵ ناكات” خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.
