سەر لە بەیانی شەممە ٣٠ی رێبەندانی ١٤٠٠ هەتاوی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەرێز کاک محەممەد نەزیف قادری لە مەقەری پەیوەندیەکانی ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی، پێشوازیان لە هه‌یئه‌تێکی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ حەسەن رەحمان پەناکرد. مه‌به‌ست له‌م دیداره ئاڵوگۆركردنی بیر‌ورا سه‌باره‌ت به گرینگ‌ترین پرسه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه و هه‌وروه‌ها هه‌لسه‌نگاندنی بواره‌كانی هاوكاری دوو لایه‌نه له پێناوی به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی هاوبه‌ش له دژی كۆماری ئیسلامی بوو.
لەم دیدارەدا هه‌یئەتی کۆمەڵە سه‌ره‌تا ناوه‌رۆك و ورده‌كاریه‌كانی پێوه‌ندیدار به کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵەیان بۆ هه‌یئەتی حیزبی دیمۆکرات كوردستانی ئێران باسکرد. لە درێژەدا هەلومەرجی عێراق ، هەرێمی کوردستان ، دوایین ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە ،بارودۆخی ئەمرۆی ئێران و کوردستان،لە لایەن هەر دوو هه‌یئەتەكه‌وە بە وردی تاوتوێکرا.
لەم دیدارەدا دوو لایه‌ن جارێکیدیکە جەختیان لە سەر پێویستی هاوكاری له پێناوی پووچڵکردنەوەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی له دژی ئوپوزسیونی كۆماری ئیسلامی نیشته‌جێ له هەرێمی کوردستان كرده‌وه. هه‌ر دوولا وێرای مه‌حكوم كردنی هه‌ره‌شه و ده‌ست به‌سه‌ركردنی هه‌لسوراوانی مه‌ده‌نی له كوردستانی ئێران و به تایبه‌ت مامۆستایانی ده‌ست به‌سه‌ركراو ، خوازیاری ئازادیی ده‌ست به جێی هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان بوون. هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون لە سەر پێویستی هاوکاری هێزە سیاسیە چالاکەکانی کوردستان بۆ بەربەرەکانی لە دژی سیاسەتی زەخەت و زۆری کۆماری ئیسلامی لە دژی بزوتنەوە جەماوەریەکان لە ناوخۆی کوردستان. لە درێژەی باسەکاندا، ته‌ئكید لە سەر هاوخەباتی كۆمه‌ڵانی خەڵکی کوردستان لە گەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی جه‌ماوه‌ری خەڵکی ئیران له دژی كۆماری ئیسلامی و پێویستی دانەبران لەو خەباتە هاوبەشە کرایەوە.
له درێژه‌ی گوفتوگۆكاندا لە سەر چەند پێشنیاری کرداری بۆ داهاتوو و چالاکی هاوبەش لە دژی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات و هەروەها درێژەی دیدار و دیالۆگی زیاتر تآکید کرایەوە . پاش چه‌ند سەعات دیالوگ و بیروراگۆرینەوە ، هه‌یئەتی میوان لە لایەن هه‌یئەتی خانەخۆێ بە گەرمی بەرێکران.
دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
(رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
شەممە ٣٠ رێبەندانی ١٤٠٠ هەتاوی