كرێكارانی ناڕازی مانگرتووی شیركه‌تی مۆتۆژنی ته‌ورێز به دوای ٩ ڕۆژ مانگرتن، له لایه‌ن ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ده‌ركران.
به پیی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به كرێكارانیان ڕاگه‌یاندووه كه ئیجازه‌ی ئه‌وه‌یان نییه بێنه ناو شیركه‌ت و ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌وێ كار كه‌ن و ده‌بێ تا كۆتایی ئه‌و مانگه حیسابهكانیان ته‌سفیه بكه‌ن. به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی: ڕێژه‌ی كرێكارانی بێكار كرا‌و له‌و شیركه‌ت له كۆتایی ساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌ه ٧٠٠ كه‌س ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌سه‌ر له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و كۆرت ماوه بوونی قه‌رارداده‌كانیان ده‌ربڕی بوو.