کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنەوەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ زیندانی نەغەدە

گواستنەوەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ زیندانی نەغەدە 3

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گەرگوول” بە ناوەکانی “شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد” تەمەن ٣٤ ساڵ و “نەجمەدین سوخەنوەر” تەمەن ٣٢ ساڵ دوای ئەوەی سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای پیرانشاریان کرد، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەیان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک ڕاگیران هەر کام بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردن ئازاد کرابوون کە دواتر لە لایەن دادگای ئەو شارەوە هەر کامەیان بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم، سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.