به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، به پێشوازی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه‌وه چوون و به‌م بۆنه‌وه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌وه ڕێوڕهرسمێكیان به‌ڕێوه برد.
له‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا، یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو گیان به‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و زیندانیان، له‌سێداره دراوان و ئه‌و كرێكارانه كه له مه‌یدانی كاردا گیانیان له ده‌ستداوه به‌رز ڕاگرت. له كۆتایی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بووان بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌موو گیان به‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یمانیان نوێ كرده‌وه هه‌تا گه‌ییشتن به ئامانجه‌كانیان درێژه پێده‌ری ئه‌و ڕێگایه بن.