کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی ١٧ هاوڵاتی لە ڕێگای بیستوونی کرماشان

بریندار بوونی ١٧ هاوڵاتی لە ڕێگای بیستوونی کرماشان 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، کاژێر ١٠ی شەوی ڕابردوو لە بەرانبەر کارخانەی سیمانی ڕێگای بیستوون بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری پەیکان-بار و بارهەڵگر و ئۆتووبووسێک ١٧ هاوڵاتی بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریەکان، بریندارانی ئەو ڕووداوە ٦ کەسیان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرا و ٩ کەسیان بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و ٢ کەسی دیکەشیان لە لایەن تیمەکانی مانگی سوورەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان گوازراونەتەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر بارودۆخی تەندرووستی ئەو هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.