ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی ڕێبەندان، کرێکارێکی ئیدارەی بەرقی جوانڕۆ بە ناوی “مێهدی حسێنی” خەڵکی گوندی “نوئل“، لەکاتی کارکردن‌دا تووشی تەزووی كاره‌با هاتوو و گیانی له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ئەو ڕووداوە لە شوێنێک بە ناوی “تەپە کۆڵە“ی پاوە ڕووی داوە ومێهدی تەمەن ٣٠ ساڵ به هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه، هەروەها لەو ڕووداوە کرێکاریکی دیکە بە ناوی “عێزه‌ت” بەهۆی بەربوونەوە له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بووە و پاش ڕووداوه‌كه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراوه.