به پێی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی كه‌متر له ٤٠ ڕۆرژدا له ناوچه سنووریه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لانیكه‌م ٦ منداڵ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوونه‌ته قۆربانی.
بە پشت بەستن بەو ئامارانه لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ ڕۆژدا لانیکەم ٦ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران، دێهلوران و قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین دەست و لاقیان بە سەختی بریندار و تەنانەت کەم ئەندام بوون. جێی ئاماژه‌یه‌كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودبا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ له ناوبردنی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق هه‌ڵنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت له به‌شێك له ناوچه سنوورییه‌كان به دانانی مین هه‌وڵی داوه ڕێگری كات له هاتووچۆی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانێكه به هۆی هه‌ژاری ڕوویان له‌و سنوورانه كردووه.