فڕۆکە جەنگییەکانی عه‌ره‌بستانی سعوودی هێرشیان كردووه‌ته سەر پێگەکانی ئێران لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سوورییه و سەرچاوەکانیش باس لە کوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك له ڕیزی چه‌كداره ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بریتانیا بڵاویکردووه‌ته‌وه، بەهۆی بۆردومانەکانەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراون و برینداربوون و هاوکات چەندین مۆڵگەی چەک و تەقەمەنی و موشەک لەناوبراون. هه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئەوەشی خستووه‌ته ڕوو كه، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودییە پێگەکانی هێزێکی تایبەتی فەیلەقی سوپای قودسی ئێرانیان لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سوورییه‌یان كردووه‌ته ئامانج. ئەوە لەکاتێکدایە كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان وەزارەتی بەرگری سعودییە بەڵگەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی بڵاوکردەوە و بە فەرمی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت ئەو هێرشانەوە بووە.