بەپێی هەواڵی گەییشتوو ئەمڕۆ ١٩ی مانگی ڕێبەندان، هاوڵاتیەکەی خەڵی شاری مەریوان بە ناوی “کارزان ڕەزایی” بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی زانیاریەکان، ئەو هاوڵاتیە لە ڕێکەوتی ٤ی مانگی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری مەریوان دەستبەسەر و پاشان گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاوڵاتیە لەبەردەستدا نییە.