ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هه‌زاران هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌رق و گاز له‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، له زووۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان، له‌وانه “جۆله‌مێرگ”، “دیاربه‌كر”، مێردین”، وان” و “حه‌كاری” و چه‌ندین شاری دیكه هاوكات له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا وه‌كوو ئێستانبوول پاش گران كردنی نرخی به‌رق و گاز له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بوون. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ نرخی هه‌ڵاوسان و گرانی له‌و وڵاته ئه‌رواته سه‌ره‌وه و خه‌ڵك هه‌ژار و هه‌ژارتر ده‌بن و چیتر ناتوانن به‌و شێوه‌یه بژین.