به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ كه پێشتر لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر كرابوو، پاش زیاتر له دوو حه‌فته ڕاپێچی زیندانی ناوەندیی ئەمشاره كرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ناسر محه‌ممه‌د نژاد” كه ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خەرمانان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری ورمێیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، دوای زیاتر له دوو حه‌فته ڕاگیران له زیندانی ئیتلاعات، گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.