بەپێی ڕاپۆرتهكان، “کامران ساختمان گەر”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “کامران ساختمان گەر”، پاش دەستبەسەرکرانی هەتا ئێستا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئیجازەی پێ نەدراوە کە لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی بگرێت. جێگهی ئاماژهیه، سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو چالاکە کرێکارییە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە ناوبراو خۆیان دەبوێرن. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکە کرێکارییە لەبەر دەستدا نییە.