کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

وەرگەڕانی ئۆتۆبووسی کرێکاران لە بۆئین زەهرا و برینداربوونی دوو کرێکاری مەعدەنی هەفتکەل

ئۆتۆبووسی هەڵگری ٢١ کرێکاری شارەکی سەنعەتیی “لیا” لە میحوەری جادەی قەزوین بۆ بۆئین زەهرا بەهۆی بارینی بەفرەوە وەرگەڕا و گشت کرێکاران بریندار بوون. هەروەها دوو کرێکاری مەعدەنی سەنگی لاشەی هەفتکەل بەهۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئۆتۆبووسێکی تایبەت بە گواستنەوەی کرێکارانی شارەکی سەنعەتیی لیا، بە ٢١ کرێکارەوە بەهۆی بارینی بەفر و خزبوونی جادە، وەرگەڕاوە و بەوتەی شایەتحاڵان هەموو سەرنشینانی ئۆتۆبووسەکە برینداربوون و تیمەکانی فریاکەوتن ١٥ کەسیان لە بریندارەکان بە ئامبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی قەزوین گواستووەتەوە. هەروەها بەپێی هەواڵێکی دیکە بەهۆی ڕووخانی مەعدەنی سەنگی لاشەی هەفتکەل دوو کرێکار بەسەختی بریندار بوون  کە دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-