کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ یاران و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه‌ چالاكێێه‌كی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.

لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو و له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێ “محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی”  كۆبوونه‌وه‌، و له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هاوڕێیه‌ و چه‌ند شوێنی دیكه‌ ئاڵای سووریان هه‌ڵكرد و به‌ نووسینی دروشم و به‌به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌چوونی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له‌ كۆتاییدا یادی ته‌واوی هاوڕێیانی گیابه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رز ڕاگرت.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی تاراوگه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

کوژرانی ژنێک به‌ بیانووی شه‌ره‌ف لەلایەن براکەیەوە له‌ مه‌شهه‌د

-

درێژه‌ی دروشم نووسینی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ڕوودباری جنووب

-

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوشتنی دوو شارومه‌ند له‌لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-