ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، گوندەکانی گرگاشێ و سپیندار لە سنوورى بەرێگاری لە دێرەلووک و ئامێدێ، لەلایەن فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکییه‌وە بۆردوومان کران و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە.
دانیشتووى ئەو ناوچەیە راگەیاند: فڕۆکەکانى تورکییه بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووە و دەنگى فڕوکە و بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ خەڵکى گوندەکانى ئەم ناوچەیە دروستکردووە. هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرى شارۆچکەی دێرەلووک راگەیاند: “فڕۆکەکانی توركییهت تا ئێستا دووجار “گەلى بزنێ”یان بۆردوومانکردووە، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى به‌دواوه نەبووە.