به‌پێی ڕاپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه، كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه له نێوان ڕۆژه‌كانی هه‌ینی ٢٤ مانگی به‌فرانبار هه‌تا كۆتایی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار پاش سێ ڕۆژ كاری چڕ‌وپڕ، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به ئه‌ركه‌كانی خۆی هێنا. زیاتر له ٨٠ نوێنه‌ری له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلات و به‌ده‌یان ئه‌ندامی حیزب وه‌كوو چاو‌دێر له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كه‌سایه‌تی سیاسی تێكۆشه‌ر كه بانگهێشتی كونگره كرابوون، له كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداریان كرد.