ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، دوو تەقینەوە دیكه له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ڕوویاندا و ئه‌مجاره‌یان بانکێکی ئەهلی و ژمارەیەک کۆگای “مه‌شرووباتی ئه‌لكولی” له‌و شاره‌دا كرانه ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان تەقینەوەی یەکەم لەبەردەم بانکی جیهان لە گۆڕەپانی “ئەلوەق” ڕوویداوە و تەقینەوەی دووەمیش لەبەردەم کۆگاکانی “مه‌شرووباتی ئه‌لكولی” لە نزیک شوێنێك به ناوی شانۆی نەتەوەیی ڕوویانداوە كه له ئاكامدا پاسەوانێکی بانکی جیهان برینداربووە و زیانی ماددیش بە بینای بانکەکە و کۆگاکانی خواردنەوە ئهلكولیهكان گەیشتووە. شایانی باسه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو ته‌قینه‌وه دیكه له‌به‌رده‌م باڕهگا حیزبیه‌كان و هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و شاره‌دا ئه‌نجام دراوه.