کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێرانی به‌شی خسووسی ئۆتوبووسه‌كانی شیركه‌ت واحدی ورمێ

مانگرتنی شۆفێرانی به‌شی خسووسی ئۆتوبووسه‌كانی شیركه‌ت واحدی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆر ته‌كان، شۆفێرانی به‌شی خسووسی ئۆتوبووسه‌كانی شیركه‌ت واحدی ورمێ كه‌ له‌ ڕۆژی ٢١ی مانگی به‌فرانباره‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كانیان داوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری ورمێ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییان ناچار كراوه‌ له‌ مینی بووس كه‌ڵك وه‌ربگرێت. پێشتریش شۆفێرانی به‌شی خسووسی شیركه‌تی واحد له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن خوازیاری جێبه‌جێ بوونی داخوازییه‌كانیان ببوون و ئێستاش شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی ورمێ به‌ درێژه‌دان به‌ مانگرتن خوازیاری ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی ٣٣ له‌ سه‌دی داهاتی ئۆتوبووسه‌كان، و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌ و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون.