ڕۆژی هه‌ینی ٢٥سی مانگی به‌فرانبار، هاووڵاتیانی پارێزگاکانی سنە و کرماشان بەتایبەت لە شارەکانی سنە و کرماشان، جوانڕۆ ، ڕوانسەر ، سەلاسی باوەجانی ، سەرپێڵ زەهاو و داڵەهۆ و چەند شاری دیکەی وەک سەردەشت، گوێیان لە دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە بووە.
هەر وەک جاران کەناڵەکانی سەر بە ئیتلاعات و سوپا دەڵێن ئەوە دەنگەی کە بیستراوە، دەنگی تاقیکردنەوەی سیستەمی دژە مووشەکی و پەدافەندی ئاسمانی بووە کە بە تازەیی خراونەتە نێو چوارچێوەی زەرادخانەی هێزە چەکدارەکان و لە ڕۆژئاوای ئێران بە مەبەستی ئامادەبوونیان تاقی کراونەتەوە. به‌ڵام به‌شێك له میدیاكان به شێوه‌ی نافه‌رمی باس له هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه مووشه‌كییه‌كانی سپای پاسداران ده‌كه‌ن.