کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر ڕۆژنامەوانێک لە باکووری کوردستان

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی بەفرانبار، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دانیشتنی دادگای ڕۆژنامەنووس “ڕۆژهات دۆغروو”، پەیامنێری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەو ڕۆنامەنووسەدا سەپێندرا.

“ڕۆژهات” کە هەشت ساڵ لەمەوبەر بە دیاریکراوى لە مانگى ١٠ ى ساڵى ٢٠١٤ لە پێکدادانێکى چەکداریدا لە ئامەد بە فیشەک برینداربوو و دواتر دەستگیرکرا، پاش نزیکەی هەشت ساڵ مانەوەى لە زیندان، دادگاى دەوڵەتی تورکیە لە ئامەد بە تۆمەتى “هەوڵی کوشتنی بەئەنقەست” و “بانگەشە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستى” سزاى هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند. شایانی باسە ئەو ئەفسەرەی کە “ڕۆژهات”ی دەستبەسەر کردووە لە دانیشتنەکەی دادگادا بیری نەکەوتەوە، کە ئایا ناوبراو کامێرای وێنەگرتنی پێبووە یان دەمانچە.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران بۆ پشتیوانی له‌ غه‌زه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دانیشووی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م زانكۆی برینستۆن

-

حیمایه‌تی جیهانی ئێرانیان له‌ “تووماج ساڵحی”

-

گواستنه‌وه‌ی كرێكارێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئه‌هواز

-

داخوازی ١٤ به‌ندكراوی سیاسی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تووماج

-

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ جه‌كیگوور

-