ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی بەفرانبار، مۆعەلیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، ئابدانان، سەقز، سنە، بۆکان، سەردەشت، قوروە، بانە، مەریوان، دێگوڵان و بیجاڕ هاوکات لەگەڵ مۆعەلیمانی شارەکانی دیکەی ئێران لە بەرانبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەردەی شارەکانیان کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی زانیاریەکان، مۆعەلیمانی شاری سنە و سەقز بە بەرز کردنەوەی وێنەی “زارا محەمەدی” مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی و وتنەوەی درووشم، خوازیاری ئازاد بوونی ئەو چالاکە مەدەنیە بوون و ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر دەستبەسەر کردن و زیندانی کردنی ناوبراو بەو شێوەیە دربڕی. شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی بەفرانبار زارا محەمەدی بەمەبەستی تێپەڕاندی سزای پێنج ساڵ زیندانی کرانی خۆی ڕادەستی بەشی جێبەجێ کردنی “ئەحکامی” دادگای شاری سنە کرد.