به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، شاره‌داری ئیلام له هه‌ڵمه‌تێكدا زیاتر له ٢٠٠ داری نێو گۆڕستانی “ساڵه‌ح ئاوای” شاری ئیلام بڕیوه‌ته‌وه و ئه‌م كاره‌ش بوه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ژینگه دۆستانی ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و دارانه‌ی بڕاونه‌ته‌وه له جۆری داری ئۆكالیپتووس بووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان په‌نجا بۆ سه‌د ساڵ زیاتر بووه. ئه‌و دارانه به‌بێ هیچ هۆكار و ڕاگه‌یاندنێكی پێشوه‌خته له لایه‌ن شاره‌دای ئه‌و شاره بڕاوه‌ته‌وه كه بێجگه له ڕووی ژینگه‌یی، خه‌ڵك له وه‌رزی هاوین و له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی ئازیزێكیان له‌ژێر ئه‌و دارانه ده‌حه‌سانه‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه بینینی دیمه‌نی بڕاوه بوونی ئه‌و دارانه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری لای هاووڵاتییانی ئه‌و شاره درووست كردووه و داواده‌كه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره سزای یاسایی بدرێت.