كرێكارانی پڕۆژه‌یی سایتی نه‌وتی شیركه‌تی “تیو ئێنرژی” قشم ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یمانكارانی ئه‌و شیركه‌ته ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانیان په‌رداخت نه‌كردووه. به وته‌ی كرێكاران، كه‌مپه‌ینێكیان ڕێكخستووه به‌ڵام خاوه‌نكاران له جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان خۆ ده‌بوێرن. هه‌روه‌ها كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست و زۆربوونی ساعه‌تی كار ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستی په‌یمانكاران له پڕۆژه نه‌وتییه‌كان كۆتا بكرێته‌وه.