کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ به‌ندكراو له‌ شاری ورمێ

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ به‌ندكراو له‌ شاری ورمێ 4

سەرەڕای تێپەڕینی یەک ساڵ بە سەر دەستبەسەر کرانی سێ چالاکی مه‌ده‌نی بە ناوەکانی “فەرزاد سامانی” و “ساکار عەینی” خەڵکی مەهاباد و “محەمەد هووشەنگی” خەڵکی جوانڕۆ ئەو سێ کەسە هێشتا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیراون.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئەم سێ هاووڵاتیە مافی مرەخەسییان پێ نەدراوە و بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون. ئەم سێ چالاکە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی “بەغی:” خراوەتە پاڵیان و دۆسیەکەیان ڕەوانەی لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواد غوڵامی” کراوە، بەڵام له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ٥ مانگ، ئەم دادگایە بەڕیوەچوونی دانیشتنی دادگای ئەو سێ هاووڵاتییه‌ دوا ده‌خات. هه‌تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و دوو هاوڵاتییە له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.