ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی ماشێنه بارهه‌ڵگره‌كان، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاركینگی ئێران خودڕه‌و له شارۆچكه‌ی “مهمهقان”ی سه‌ر به شاری ته‌وڕێز، خوازیاری وه‌دیهاتنی داواكارییه‌كانیان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه پتر له یه‌ك هه‌فته‌یه كه له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان وه‌كوو په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، به شێوه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی مانیان گرتووه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
