ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، “به‌كتاش ئابتین” شاعیر، نووسه‌ر، فیلمساز و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران كه حۆكمی ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، پاش تووشبوونی به كۆرۆنا و سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به باروودۆخی ته‌ندرووستی، له نه‌خۆشخانه‌ی “ساسان”ی تاران گیانی له ده‌ست دا.
به شوێن بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی “به‌كتاش ئابتین” له نه‌خۆشخانه‌ی “ساسان” له شاری تاران، كانوونی نووسه‌رانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ئه‌ندامان و خه‌ڵكی ئازادیخواز كرد به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ڕێگه نه‌ده‌ن ته‌رمه‌كه‌ی له بێده‌نگی دا به خاك بسپێرن، هه‌ر به پێی ئه‌و بانگهێشته، ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵ و نه‌خۆشخانه‌ی “ساسان” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ڕێوه‌ڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت. له هه‌واڵێكی دیكه دا و له زیندانی ئێوین به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه به دوای بیستنی هه‌واڵی گیانبه‌ختكردنی “به‌كتاش ئابتین” كۆبوونه‌وه و به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
