کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژران و بریندابوونی ١٠ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ میحوه‌ری “مه‌نووجان”

كوژران و بریندابوونی ١٠ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ میحوه‌ری

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار، به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سووختبه‌ر له‌ سه‌ر ڕێگای “مه‌نووجان- هه‌شتبه‌ندی”، زه‌نجیره‌یه‌ك ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ١٠ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، به‌ شوێن ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سووختبه‌ر، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ ماشینێكی جۆری پژۆ و دوو موتورسیكلێت دا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٨ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.