كرێكارانی پترۆشیمی شازه‌ندی ئه‌راك ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و و هاوسانساوی پیشه و قه‌رارداده‌كانیان بوون. به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده: لانیكه‌م ٣٥٠٠ كرێكار به قه‌راردادی جیاوازه‌وه له‌و شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه هێشتا هیچ یه‌ك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
