له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌یان ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه به‌شداری نه‌كه‌ن.
پێشتر سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر به‌یانییه‌یه‌كی بڵاو كردبوو بۆ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به ئۆتوبووسه‌كانیان كه به شێوه‌ی چرای خامۆش له شه‌قامه‌كانی تاران به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ ڕێگرێكردن له‌و ناڕه‌زایه‌تییه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستیان داوه‌ته بانگهێشتی به‌ربڵاوی ئه‌ندامانی ئه‌و سه‌ندیكایه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون. سه‌ندیكای شیركه‌تی واحد له وڵامدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و له‌و به‌یاننامه‌یه بانگهێشت و گۆشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی بۆ سه‌ر كرێكاران و ئه‌ندامانی ئه‌و سه‌ندیكایه به تۆندی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مافی خۆمانه و بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه ئه‌ده‌ن به ناڕه‌زایه‌تی و ته‌واوی كرێكاران و شۆفێرانی بانگهێشت كرد كه به شێوه‌ی به‌ربڵاو له ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ڕۆژی ١٨ی مانگی به‌فرانبار به‌شدار بن.
