كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له شاری سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ڕێگا و شارسازی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به ئاماژه كردن به مه‌سێجێك كه بۆیان ناردوون سه‌باره‌ت به په‌رداختی قیستی دووهه‌می ئه‌و ماڵانه به ڕێژه‌ی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن ڕایانگه‌یاند: پاس تێپه‌ڕبوونی ساڵ و نیوێك و په‌رداخی ٤٠ ملیۆن تمه‌ن پرۆسه‌ی درووست كردنی ئه‌و مه‌سكه‌نه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچپ به‌ره‌وپێشچوونێكی نه‌بووه، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به پێی یاسا په‌رداختی قیستی دووهه‌می ئه‌و مه‌سكه‌نه ده‌بێت دوای سازكردنی فۆنداسیۆن په‌رداخت بكرێت.
