به وته‌ی فه‌رمانداری چاڵدۆران، به هۆی بارینی به‌فرێكی قۆرس له‌و شاره، ڕێگای هاتووچۆی ٣٠ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوه‌ته‌ی داخراوه و زۆربه‌ی گونده‌كان له گه‌مارۆی به‌فردان و له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لانیكه‌م ٤٠ ئۆتۆمبێلی گیرخواردوو له ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان به ٨٠ سه‌رنشینه‌وه ڕزگار كراون.
به پێی زانیارییه‌كانی كه‌ش ناسی ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فربارینه تا كۆتایه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌خایه‌نێت و هۆشداری دراوه‌ته خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كه له سه‌فه‌ری غه‌یره زه‌روور خۆیان بپارێزن و كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی جادهییان پێ بێت. جێی ئاماژه‌یه كه هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان ڕێگای گونده‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان به هۆی بارینی به‌فر داده‌خرێت و دانیشتووانی ئه‌و گوندانه به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی تووشی كێشه و گرفتی زۆر ده‌بن.
