ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی مانگی بەفرانبار، “موژگان کاووسی” لێکۆڵەر، چالاکی مه‌ده‌نی و چالاک لە بواری زمانی كوردی و خه‌ڵكی شاری “کەلاردەشتی” سه‌ر به باکووری ئێران، لە زیندانی “کەچوئی” شاری کەرەج ئازاد كرا.
“موژگان کاووسی”، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی مانگی خەزەڵوەری ١٣٨٩ی هه‌تاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری “نەوشەهر”ی سەر بە ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر و له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی هه‌مان ساڵدا به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. به دوای چه‌ندین جار گواستنه‌وه له زیندانه‌كانی ئێوین، نه‌وشه‌هر و كه‌ره‌ج و تووشبوونی به په‌تای كۆڕۆنا، له زیندانی كه‌ره‌ج و پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرا.
