به پێی هه‌واڵه‌كان، ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ڕژیمی ئیسلامی ئێران پاسدارێك به ناوی “به‌همه‌ن ئه‌میری مۆقه‌ده‌م” وه‌كوو ئۆستاندار بۆ پارێزگای كرماشان دیاری كرد كه له لایه‌ن هه‌یئه‌تی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار به‌ڕێوه‌چوو، پاسدار مۆقهدهمیان وه‌كوو ئۆستاندار بۆ پارێزگای كرماشان به له‌به‌رچاو گرتنی پێشینه‌ی كاری و به‌رنامه‌كانی بۆ داهاتووی ئه‌و ئۆستانه په‌سه‌ند كرد. ناوبراو پێشتر ده‌بیری پشتیوانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق، فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی شاری كه‌نگاوه‌ر، سه‌رۆكی ستادی فه‌رمانده‌یی سپای پاسدارانی كرماشان، جێگری فه‌رمانده‌ی ئینتزامی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، و ئه‌ندامی شۆرای فه‌رهه‌نگی ئۆستانه‌كانی كرماشان، گیلان و خۆراسان بووه.
