بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن شاره‌وانی ئه‌و شاره‌وه ئیزنی ته‌واو كردنی خانووه‌كه‌یان پێ‌نادرێت به‌هۆی ده‌ستكورتی و ناچاریه‌وه خێمه‌یه‌ك له نێو خانووه نیوه‌كاره‌كه‌یاندا هه‌ڵده‌كه‌ن و به‌و سه‌رمای زستانه له نێو ئه‌و خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕه‌سمی خێمه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه و چۆنیه‌تی ژیانیان له له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، هه‌ریه‌كه له به‌رپرسانی كومیته‌ی ئیمداد، ئیداره‌ی بێهزیستی، فریاكه‌وتنی خێرا و كارمه‌ندانی به‌شی ١٣٧ی شاره‌داری ئه‌وشاره سه‌ردانی خانووی ئه‌و هاووڵاتییانه كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندووه كه ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی بێهزیستی و كومیته‌ی ئیمداد ئاماده‌ین هاوكاریتان بكه‌ین، بڵام له‌لایه‌ن ئه‌و هاووڵاتیه‌وه هه‌رجۆره هاوكاریه‌كی ئه‌وان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و پێیانی ڕاگه‌یاندووه ئه‌م شێوه ژیانه ئاكامی زۆڵم و سته‌می شاره‌وانی ئه‌و شاره‌یه كه ئیزنی ته‌واو كردنی خانووه‌كه‌یان پێم نه‌داوه. شایانی باسه سه‌قفی ئه‌و خانووه به نایلۆنێك داپۆشراوه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له دۆخێكی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
