له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌رپرسێكی ڕژیم له شاری ورمێ ڕایگه‌یاندووه كه له سه‌رجه‌م ٣٧ هه‌زار و ٩٤٨ كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه كه مافی كار كردن له سنووره‌كانی ئازه‌ربایه‌جانی غه‌ربیان هه‌یه، به‌ته‌نیا ٥٥٦ كه‌س سوود له داهاته سنووره‌كانی ئه‌و ئۆستانه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌رپرسه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كاڵای قاچاخ له ئۆستانی ئازه‌ربایه‌جانی غربی رایگه‌یاندووه ده‌بێ كێشه‌ی هاووڵاتیانی نیشته‌جێی سنووره‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ناكرێت له سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌و سنوورانه به‌ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له داهاتی سنووره‌كان به‌هره‌مه‌ند بن ئه‌گه‌ر سوودێك هه‌یه ده‌بێ بۆ هه‌موو دانیشتووانی ئه‌و سنوورانه بێت. شایانی باسه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له مافی كار كردن له سنووره‌كانی ئه‌و ئۆستانه خه‌ڵكی سنووره‌كان به‌ناچاری و به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار ڕوویان كردووه‌ته كۆڵبه‌ری كه ساڵانه به ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و سنوورانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، كه‌وتنه خواره‌وه له شاخ و سه‌رما گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
