كاژێر ٣ و ٢٢ خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژێ دووشه‌ممه به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان سه‌حنه بۆ كه‌نگاوه‌ر هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج هاووڵاتیی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ و پراید له گه‌رده‌نه‌یه “بیی سوور” ڕوویداوه كه به‌هۆی سه‌ختی ڕووداوه‌كه هاووڵاتیه‌ك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و له‌لایه‌ن سێ تیمی فریاكه‌وتنی خێرا ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری سه‌حنه كراون. شایانی باسه به‌هۆی كواڵێتی خراپی ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م هاتووی ناوخۆی ئێران و ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیستانداردی پێویست له درووست كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی سه‌رنشینان، ساڵانه هه‌زاران هاووڵاتی به‌و هۆكاره‌وه گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
