ڕۆژی دووشهممه بهرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ژنان لە وڵاتی تورکیه ڕایگهیاند: لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر له 367 ژن لە وڵاتی تورکیه له لایهن ئهندامانی بنهماڵهكهیان کوژراون.
“جانان گوللو”، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ژنان لە تورکیه رۆژی دووشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2022 رایگەیاند، لە ساڵی 2021دا لە سهرتاسهری توركیه زیاتر له 367 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و کەموکۆڕی له یاسای ئهو وڵاته به هۆکاری سهرهكی و رێگرینەکردن لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتن بەرامبەر بە ژنان ناوبرد و ڕایگهیاند، تاوەکو ئەنجامدەرانی تاوانەکان سزا نەدرێن، کوشتنی ژنانیش زیاتر دەبێت. شایانی باسه بهپێی ئامارەكانی پلاتفۆرمی “تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین”، لە ساڵی 2020ی زایینی لە تورکیه و باکووری کوردستان زیاتر 300 ژن کوژرابوون و 171 ژنی دیکەش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستدابوو. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیش زیاتر له 346 ژن کوژرابوون و 212 ژن بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدابوو.
