بەرپرسێکی هیلال ئه‌حمه‌ری ئێران ڕایگەیاند: بە هۆی بارینی بارانێكی زۆر له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و هاتنی لافاو، سێ کەس لە ئۆستانی فارس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی مادی زۆریش به هاووڵاتییان گه‌یشتووه.
به هۆی بارینی بارانێكی زۆر و هاتنی لافاو لە ئۆستانه‌كانی جنووبی ئێران، لەوانە “کرمان”، “فارس”، “بووشێهر” و “هۆرمۆزگان”، لاننیكه‌م سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه و زه‌ره و زیانێكی مادی زۆر به كه‌شاوه‌رزان و دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانانه گه‌یشتووه. دوای چوار ده‌یه حۆكمڕانی كۆماری ئیسلامی هێشتا هیچ هه‌نگاوێك بۆ دابین كردنی ئاوه‌ڕوو له كاتی بارانبارین له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كانی ئێران نه‌نراوه و نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی و هاوكاری نه‌كردنی ده‌م وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ساڵانه زیانێكی زۆری گیانی و مادی به هاووڵاتییان ده‌گات.
