كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی قه‌ته‌عانی “ئێران موتور”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، قه‌رارداده‌كانیان یه‌ك مانگه‌یه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ناسناوی پیشیه‌كانیان گۆڕاوه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له هاوكاره‌كانیان ته‌علیق كراون و ئه‌گه‌ری ده‌ركرانیان هه‌یه. كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له‌وه ده‌ترسن كه به گۆڕانی ناوی پیشه‌یی قه‌رارداده‌كانیان، مه‌زایای كاره سه‌خت و زیانباره‌كانیان لێ زه‌وت كه‌ن.
