ڕۆژی دووشەممە ١٣ی مانگی بەفرانبار، بەهۆی نەبوونی ئیمەی شوێنی کار، لە شارەکانی زەنجان، تەورێز و ئازەربایجانی شەرقی کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ١٧ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان کرێکارێکی بیناسازیی ٦٢ ساڵ تهمەن لە کاتی پشوودان لە ژووری پاسەوانی بینایەکی نیوە کارە بەهۆی نەبوونی کەرەستەی گەرمایشیی ستاندارد، و بڵاوبوونەوەی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن گیانی لەدەست دا. لە ڕووداوێکی دیکەدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی گەپسوولی مایەع لە جاددەی ئازەرشار، چوار کرێکار تووشی سووتان هاتن. هەروەها بەهۆی وەرگەڕانی مینیبووسێکی هەڵگری کرێکاران لە میحوەری سەڵماس بۆ تەسووج لە غەربی ئۆستانی ئازەربایجانی شەرقی، ١٣ کرێکار بریندار بوون. شایانی باسە برینداربووانی ئەم ڕووداوە کرێکارانی شارەکی سەنعەتی سەڵماس بوون کە بەیانی بەرەو شوێنی کارەکەیان ڕێکەوتوون.
