ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسێك له جاده‌ی سه‌ڵماس- تسووج، لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی تیمه‌كانی ئۆرژانس، ئه‌و ڕووداوه ٢٠ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه باری ته‌ندرووستی ٨ كه‌سیان باشه و به شێوه‌ی گونجاو ده‌رمان كراون به‌ڵام باری ته‌ندرووستی ١٢ هاووڵاتی ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه لە جادە تازه‌كه‌ی “مەریوان- سنە” و لە نزیک گوندی “دەرەویان” دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا و پژۆ لێکیان دا و دوو برینداری لێ کەوتەوە کە باری ته‌ندرووستی یه‌كێان ناجێگره.
