ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان له “محه‌ممه‌د مامه‌ندزاده” چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له چالاكییه‌كانی هه‌ڵگرێت.
به وته‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له ئیداره‌ی ئیلاعاتی سه‌رده‌شته‌وه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گرتم كه بۆچی هاوكاری ئه‌نجۆمه‌نی خه‌یرییه‌ی “بژوێن” ده‌كه‌م و چ په‌یوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رانی كاناڵی تیلیگرامی “بژوێن چیای سه‌رده‌شت” هه‌یه؟ ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و ئه‌نجۆمه‌نه، ڕێكخراوه‌یه‌كی ڕه‌سمیه و به شێوه‌ی یاسایی كار ده‌كات به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منی ڕژیم له هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌كی مرۆڤی و مه‌ده‌نی بۆ یارمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار و پاراستنی ژینگه ده‌ترسێن.
