لانیكه‌م ٧٠ كرێكاری شاره‌داری ڕوودباری ئۆستانی گیلان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج مانگ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری روودبار بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دان و به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و حه‌قده‌سته‌ی پییان ده‌درێت، پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین ناكات ماوه‌ی چه‌ندین مانگه به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له بارودۆخێكی خراپی ئابووری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، شایانی باسه به‌هۆی نه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ر به‌خۆ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و سه‌پاندنی قه‌راردادی كورت ماوه، بووه‌ته هۆی كه‌م كردنه‌وه و دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه.
