ژنێكی شاری جوانرۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، له‌م دۆخه ناڵه‌باره‌ی ئابووریه‌دا زیاتر له ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی وه‌ك یارمه‌تی به نه‌خۆشخانه‌ی “ڕه‌سووڵ”ی شاری جوانڕۆ و به‌مه‌به‌ستی ده‌رمان كردنی نه‌خۆشانی دیالیزی ناوچه‌ی ئه‌ورامان پێشكه‌ش كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، به ئاماده بوونی دوو كه‌س له منداڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی “محه‌مه‌د-نیا” و به‌نوێنه‌رایه‌تی له دایكیان له نه‌خۆشخانه‌ی شاری جوانڕۆ، به به‌شداری به‌ڕیوبه‌رانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازانی سه‌ڵامه‌تی زانكۆی زانستی پزیشكی، ئه‌و بڕه پاره‌یه پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كرا و بڕیار وایه به‌شێكی به‌رچاو له‌و بڕه پاره‌یه به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به ده‌رمانكردنی نه‌خۆشانی دیالیزی ئه‌و شاره خه‌رج بكرێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ كڕینی ئه‌و كه‌ره‌سته تایبه‌تانه‌ی كه له‌و نه‌خۆشخانه‌دا بوونی نیه خه‌رج بكرێت.
