ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسی كرێكارانی مه‌عده‌ن له ئۆستانی خۆراسان، لانیكه‌م دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مینی بووسه به هۆی له‌غزه‌نده‌گی جاده و توندچوون وه‌رگه‌ڕاوه و پاش چه‌ند ده‌قێقه ئۆرژانسی خۆراسانی جنووبی ده‌گاته شوێنه‌كه و برینداره‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له‌و ڕووداوه‌دا ١٤ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
