كۆمه‌ڵێك له باخدارانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست كێشه و ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م كه‌شاوه‌رزان و به‌تایبه‌ت باخداران ده‌ربڕی.
باخدارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه دا ڕایانگه‌یاند: له مانگه‌كانی پێش و پاش وه‌رزی به‌رداشتی سێ‌و هه‌موو ساڵێك تووشی سه‌دان كێشه و گرفت ده‌بن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. یه‌كێك له باخداران له‌و باره‌وه ده‌ڵێت هه‌ر كیلۆ سێ‌و ٥٥٠٠ تمه‌ن تێچووی هه‌یه به‌ڵام له كاتی فرۆشتن ته‌نیا به ٥٠٠٠ هه‌زار لێمان ده‌كڕن و زه‌ره‌ر و زیان به كه‌شاوه‌رزان ده‌گات.
