به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی گوندی “ئومار”ی سه‌ر به شاره‌دێی “سفیدابه” ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، له ناڕه‌زایه‌تی به دانه‌مه‌زاندنی هاووڵاتیانی ئه‌و گونده له مه‌عده‌ن مسی ئه‌و ناوچه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه له ناڕه‌زایه‌تی به دانه‌مه‌زراندنی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه له مه‌عده‌ن مسی “كیچی” ڕوویداوه و ئه‌مه له كاتێكدایه زۆربه‌ی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ته‌نانه‌ت ڕێگری له دامه‌زراندن و كار كردنی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه له كارگه و مه‌عده‌نه‌كان ده‌كه‌ن. شایانی باسه شاره‌دێی “سفیدابه” له ناوچه‌ی پشتگوێ خراوه‌كانی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌عده‌نێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه و قازانجێكی ئابووری بۆ ڕژیم، به‌ڵام دانیشتووانی له به‌ر نه‌بوونی ئاو، گاز و ماده سووته‌مه‌نیه‌كان ده‌ناڵێنن و ڕایانگه‌یاندووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕژیم كار بو ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ناكات.
