ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خۆر له شاری كه‌ناره‌ك هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، لانیكه‌م ٥٠٠ ماڵی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره ئاو چووه‌ته نێو خانووه‌كانیان و زه‌ره‌ی ئابووریان پێگه‌ییشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستا هاتنی وه‌ها بارانێكی به‌خۆڕ له‌و ناوچه‌یه بێ وێنه بووه و به ڕێژه‌ی ١٧٤ میلیمه‌تر هه‌تا ئێستا له‌و شاره باران باریوه. شایانی باسه به‌هۆی درووست بوونی لافاو له‌و شاره‌دا، ناوه‌نده‌ی ده‌رمانی ئه‌و شاره، زۆربه‌ی ڕێگاوبانه‌كانی ئه‌و شاره و به‌شێكی به‌رچاو له گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر ئاو كه‌وتووه كه سه‌رجه‌م ماڵی ٥٠٠ هاووڵاتی ئه‌و شاره زه‌ره‌ر و زیانی پێگه‌ییشتووه.
