بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی مانگی بەفرانبار، سزای لهسێدارەدانی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “موقەدەم عەلیزاده”، “حوسێن عەباس زاده”، “حەمدوڵڵا عالەمی” و “فەیزوڵڵا قوربانی” کە هەر چواریان بە تۆمەتی كوشتنی بهئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو چوار بەندکراوە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی مانگی بەفرانبار هاوڕێ لەگەڵ بەندکراویکی دیکە بە ناوی “ڕەشید وەتەن-دووست” لە بەندی ١ و ٢ ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گوازرابوونەوە. جێگای ئاماژەیە کە ڕەشید وەتەن دووست ڕۆژی پێنج شەممە دوای ئەوەی مۆڵەتی لە بنەماڵەی کوژراوەکە وەرگرتووە، بۆ بەندەکەی خۆی گەڕێندراوەتەوە.
